Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:27

سەرۆک بارزانی: کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە 14ـی ئەیلوولی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری، لە دیدارەکەدا پاتریارک سوپاسی  سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان، لە بەرامبەردا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مار ئاوای سێێەم کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گواستنەوەی کورسی پاتریارک بۆ هەولێر، جەختیشی لە پێکەوە ژیانی نێوان پێكهاته‌كان کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دەکات

ڕۆژی سێشەممە ١٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد ، کە پێکھاتبوون لە مەتران و پیاوانی ئایینی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری.

لە دیدارەکەدا پاتریارک مار ئاوای سێیەم، وێرای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان خانەوادەی بارزان و کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری ، سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پشتگیری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینیەکانی کوردستان.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی لەمەی کە لە ماوەکانی ڕابردوو کورسی پارتریارک کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری بۆ شاری ھەولێر گواستراوەتەوە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکھاتەکانە و ئەو پێکەوە ژیانەش پێویستە بپارێزرێت و دەوڵەمەندتر بکرێت.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.