Erbil 18°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:12

کاندیدانی پارتی : پارتی بۆته‌ جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌موو مرۆڤایه‌تی

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان مەحما خەلیل / کاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی 3ی نەینەوای پ.د.ک  سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌لبژاردن .. له‌ ژێر ناوی " پارتی بەهێز بێت..کوردستان پارێزاو دەبێت " رایگه‌یاند

پارتی به‌هێز بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسیه‌ت و مرۆڤایه‌تی ته‌واو ده‌بێت ، پێش هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ، ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر ده‌ستی پارتی دابوو زۆر هێمن و ئارام و ئاوه‌دان بوو ، دواتر هه‌ولی پارتی ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ، به‌ڵام دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌ویش وای كرد كه‌ شه‌نگال ناسه‌قامگیری دیسانه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و هه‌لبژاردنه‌ی رابردوو  یه‌كه‌م بوو له‌ سه‌ركه‌وتندا ، له‌ سه‌رده‌مانی پێشووش پارتی خه‌می یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و كوردستانیان بووه‌ .

هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی پارتی هۆكاره‌ بۆ سه‌قامگیری و ئارامی له‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌هێز بێت وپێكه‌وه‌ ژیان و  دیموكراسیه‌ت به‌رقه‌رار بێت  .

ده‌ڤه‌ره‌كان و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ئه‌مانه‌ته‌ له‌ سه‌رئه‌ستۆی پارتی و كاندیدانی پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی .

لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستێكی نیشتیمانییه‌ ، هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و عێراق كاندیدی تیایه‌ ، وه‌ك عه‌ره‌ب و ئێزیدی و كریستیان و پێكهاته‌ی دیكه‌ .

پارتی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی خاك له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی 140ی ده‌ستوور

ئه‌گه‌ر عێراق به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا لاواز بێت و نه‌توانێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكات و چه‌كدارانی حشدی شه‌عبی و پشتیوانی كردنیان له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ، به‌رده‌وامی هه‌بێت ، پێویسته‌ ئه‌و دۆسییه‌یه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وڵاتانی زلهێزو رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه‌ سه‌ر عێراق بۆ گێڕانه‌وه‌ و ئاسایی كردنی بارودۆخه‌كه‌ .

پارتی بۆته‌ جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێویستی به‌ هێزێكی وه‌ك پارتی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان له‌ ژینگه‌یه‌كی ئارام .

له‌ به‌رنامه‌ی نوێی پارتی ، زیاتر نیشتیمانیه‌ ، بۆ كوردستانیش به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانه‌ و پێكه‌وه‌ ژیان به‌ هێز بێت .

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نەجوا حەمید محەمەد کاکەیی / کاندیدی ژمارە 52 لە بازنەی 2ی کەرکوکی پ.د.ک  سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان پرسی هه‌لبژاردن . " رۆڵی پارتی بەهێز بێت..کوردستان پارێزاو دەبێت" رایگه‌یاند

پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و خوله‌ به‌شداری كارای ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ خولی پێشوو له‌ كه‌ركووك به‌شداری نه‌كرد ، ئاشكرایه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی دوور كه‌وتبۆوه‌ له‌ كه‌ركووك به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پێشوازی له‌ پارتی و كانیدانی كرا .

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشاییه‌ك دروست بوو ، دوێنێش وه‌ك دیار بوو  پێشوازیه‌كی گه‌رم له‌ كاندیدان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرا .

نەجوا حەمید محەمەد کاکەیی  گوتی پێویسته‌ هه‌موو  كه‌ركوكییه‌ك متمانه‌یان هه‌بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی و هێمنی بۆ ئه‌و شاره‌  ، چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌و شاره‌ و گوندو ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ كه‌ركووك له‌ ژێر مه‌ترسی دابوو له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر .

ئێمه‌ له‌ ئاینده‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری كاری له‌ سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت .

 گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو كه‌ركووكییه‌ك بچێته‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌ كه‌ركووك و كه‌ركووكیان بكه‌ین .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.