Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:17

منداڵێکی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵان لە ڕوباری سیروان خنکا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گەرمیان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەمە منداڵێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی کەلاری نوێی قەزای کەلارن، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشت کردن چوونەتە سەر ڕوباری سیروان منداڵەکەیان کە تەمەنی یەک ساڵ و دوو مانگە بەناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر ) کەوتۆتە نێو گۆمێکی ئاوەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

 

مقدەمی مافپەروەر

علی جەمال قدووری

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.