بەمەبەستی ئامادەكردنی رێنمایی نوێ بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، داوا لەسەرجەم زانكۆكان دەكات راو و پێشنیارەكانیان ئاڕاستەی وەزارەت بكەن.
لە نوسراوێكدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا لەزانكۆكانی هەرێمی كوردستان، داوای له سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی ههرێمی كوردستان كردووه، راو و پێشنیارەكانیان بۆ وهزارهت ڕەوانە بكەن بۆ پەسەندكردنی.
لە نوسراوهكدا راشیدهگهێنێت، داوا دەكەن ئەنجومەنی زانكۆكان بەشێوەیەكی فەرمی بۆچونەكانیان ئاڕاستەی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەت بكەن، دواین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچونەكان رۆژی چوارشەممەی داهاتو 15ی ئەیلول دەبێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا نووسراوێک ئاراستهی زانکۆکان دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.