Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:00

پێنج تیرۆریستی داعش له‌ مووسڵ ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

 

ده‌زگای ئه‌منیی نیشتمانی له‌ شاری مووسڵ ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیویانه‌ پێنج تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسێكی باڵای داعش بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی ڕایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی ڕێگه‌پێدانی دادگا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5 تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر كرد.

ده‌زگاكه‌ پله‌ و كاره‌ تیرۆرییه‌كانی ده‌ستگیركراوه‌كانی ئاشكرا كرد: یه‌كێكیان پله‌ی به‌رپرسی باڵای داعشی هه‌بووه‌ و یه‌كێكی تریش به‌رپرسی داهاتی نه‌وت بووه‌ له‌ شاری مووسڵ، سێیه‌میان كاری دروستكردنی بۆمب و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل كردووه‌‌، دووه‌كه‌ی تریش چه‌كداری داعش بوونه‌.

ده‌زگای ئه‌منیی نیشتمانی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر پێنج تیرۆریسته‌كه‌ دانیان به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتییانی سڤیل و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامیانداوه‌، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندوو كه‌ به‌شداریی ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كردووه‌.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.