وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەینێت، ئەو کەسانەی وێنە و دروشمی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکان دەدڕێنن سزا دەدرێن.
جومانە غەلاوی، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە گوێرەی ماددەی 35 لە یاسای هەڵبژاردنەکان هەر کەسێک وێنە و دروشمی کاندیدەکان بدڕێنێت ئەوا بە بەندکردن سزا دەدرێت کە لە مانگێک کەمتر نەبێت و لە ساڵێک زیاتر نەبێت، یان بە پێ بژاردن سزا دەدرێت کە بڕەکەی لە ملیۆنێک کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆنیش زیاتر نەبێت، هەروەها ئەگەریش هەیە هەردوو سزاکە بیانگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە حاڵەتی هێرشی کاندیدەکان بۆ سەر یەکێکی دیکە، یان هاووڵاتییەک هێرش بکاتە سەر کاندیدێک ئەوا ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان دەکرێن و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.