"كوردستان و لوبنان هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌بووه"، ئه‌مه لێدوانی پارێزگاری هه‌ولێر بوو له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا حه‌ریری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ى جالیه‌ى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌ری.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی ره‌وشی ژیان و گوزه‌رانى لوبنانییه‌كان له شارى هه‌ولێر، جەختمان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانمان کردەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌میشه له‌گه‌ڵ لوبنان و گه‌لى لوبنان لە ڕابردوو و ئێستاش پەیوەندییەکی باشمان هه‌بووه و خوازیارى ئه‌وه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییه بەرەو باشتر ببەین، دووپاتیشمان كرده‌وه ئێوه له ماڵى خۆتانن، هه‌رچى به ئێمه‌ش بكرێت بۆ هاریكارى و ئه‌نجامدانى ئاسانكارى بۆتان دڵنیابن درێغى لێ ناكه‌ین.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر هیوای خواست لوبنان و لوبنانییه‌كان ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ى دووچارى هاتوون، چاره‌سه‌ری بكه‌ن و دووباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخى جارانیان كه به‌یرووت پاریس و لوبنان فڕه‌نساى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.