وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می مامۆستایانی ئاینیی قه‌زای سۆران، چۆمان، ڕه‌واندز و مێرگه‌سۆر ڕایگه‌یاند، مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی گه‌وره‌یان له بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی و خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌یه.
پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی تەباییی کۆمەڵایەتی کردەوە و بە خاڵی بە ھێزی سەرکەوتنی دانا، دواتر سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کرد کە لە کاتی ھاتنی قەیرانەکاندا ڕۆڵیان ھەبووە لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری.
هه‌روه‌ها جەختی لە ئاین و نیشیتمانپەروەری کردەوە، ئاماژەی بە بۆردی وتاری ھەینی کرد و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگەیاند: بۆردی وتار لەسەر بنەمای ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستنی وتاری ساڵی ٢٠١٦دروست بووە. گوتیشی: وتار ئەمانەتێکی گەورەیە بۆیە ئێمە پێکەوە لە خزمەتی ھاووڵاتییانی کوردستان دەبین.
دواتر ئاماژەی بە بەرەوپێشبردنی قوتابخانە و خوێندنی ئیسلامی و خزمەتکردنی حوجرەکان دا، ئامانجیش لێی دروستکردنی مامۆستا و زانای ئاینی ده‌بێت، ڕاشیگه‌یاند كه دروستکردنی پەیمانگایەکی تایبەت بە مامۆستایانی ئاینی کارەکانی لە کۆتاییدایە، وێڕای پشتیوانی ته‌واویان بۆ خوێندنی باڵا بۆ مامۆستایانی ئاینی.
جێی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. عه‌بدوڵا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، د. دیار جه‌باری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بە وەکالەت و د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئاینیی سنووری قه‌زای سۆران، چۆمان، ڕه‌واندز و مێرگه‌سۆر به‌شداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.