پارێزگاری هه‌ولێر ئەمڕۆ سێشهمه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێڵ سۆناس به‌ڕێوه‌به‌رى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى بازرگانى به‌لجیكا و شاندێكى یاوه‌رى ڕایگه‌یاند: ده‌رگایان واڵایه بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وڵاتی به‌لجیكا به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه له بواری كشتوكاڵییه‌وه بێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خاتوو جێڵ سۆناس به‌ڕێوه‌به‌رى نێوده‌وڵه‌تى ژوورى بازرگانى به‌لجیكا تیشكمان خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ته‌ئكیدمان له په‌ره‌پێدان و كاركردنى پێكه‌وه‌یی له‌نێوان ژوورى بازرگانى به‌لجیكا و پارێزگاى هه‌ولێر كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه وەکو پارێزگای هەولێر دەرگامان کراوەیە بۆ هەر پرۆژەیەک بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی، ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پەرەپێدانی کشتوکاڵ و کەرتی پیشەسازییە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوان و هاوکارتان ده‌بين، هەرچی بە ئێمەش بکرێت و پێویست بکات ئامادەین.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و به‌لجیكا کرایه‌وه و لەمبارهیهشهوه ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند: وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵ دەبین بە هاتنی کۆمپانیاکانی به‌لجیكا و کارکردنیان، دەرگای ئێمە بە ڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنهرانى وڵاتان کراوەیه کە بیانەوێ بێن لە هەولێر وەبەرهێنان بکەن، ئێمه‌ش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەشیان بکەین.
شانده‌كه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌لجیكا دوێنێ دووشه‌م له‌گه‌ڵ بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببووه‌وه و به وردی تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرینگی پیشه‌سازی و كشتوكاڵیان له شاری هه‌ولێر كردبوو، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش ناوه‌كه‌ی (پلاتۆ) یه كه پڕۆژه‌یه‌كی پیشه‌سازی كشتوكاڵی پێشكه‌وتووی گرینگ و ستراتیژییه و به ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌واو ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.