وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێشوازی له شاندێكی كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا و پڕۆفیسۆرێكی زانكۆی ئه‌و وڵاته كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕۆلی پێشمه‌رگه له پاراستن و به‌رگریكردن له پێكهاته ونه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان به‌رز ڕاگیرا.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر دیزمیس تاماش مامۆستای زانكۆ له هه‌نگاریا كه دۆستێكی دێرینی كورده و كۆلۆنێل پیته‌ر لوشتاك به‌رێوبه‌ری ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی هاوپه‌یمانان کرد كه هه‌مووان له‌وه تێگه‌یشتوون هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌ڕی له بری جیهان و پاراستنی ئازادی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی كرد.
لای خۆشییه‌وه پڕۆفیسۆر تاماش رایگه‌یاند: ئێمه هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌یه‌كی نموونەیی ده‌ناسین بۆ پێكه‌وه ژیانی پێکهاتە و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان كه دواجار پێشمه‌رگه رۆڵی هه‌یه له پاراستن و به‌رگریكردنیان، ئه‌م به‌ها پیرۆزانه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان شایه‌نی رێزی گه‌وره‌ن.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاستێكی باشتر به‌رزبكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی سه‌ربازی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئاڵوگۆری په‌روه‌رده‌یی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.