وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی كردۆته‌وه.
سەنتەری میدیا و زانیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و سەلامەتی هاووڵاتییان و پێشمەرگە، بۆ ماوەیەک مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە وەستابوو، به‌ڵام ئێستا بڕیاردراوه مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە ده‌ست پێ بكاته‌وه و بەردەوام بێت.
لای خۆیه‌وه لیوا عه‌بدوڵا که‌ریم بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند: لە دوو ساڵی رابردوودا، سەرەڕای هەبوونی پەتای کۆڕۆنا، هەوڵمانداوە بە پێی ئەو پڕۆگرامانەی کە بە هاوبەشی و هاوکاری هاوپەیمانان داماننابوو، مەشقی پێشمەرگە نەوەستێنین و بە پێی دۆخی باش و خراپی نەخۆشییەکە ڕاهێنان و مەشقه‌كان بەردەوامییان پێ بدەین، بۆیە ماوە ماوە چەند فەوجێکمان داخلی مەشق کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: لە شەمووی ڕابردووەوە چەند فەوجێکی پێشمەرگە لە چەند بنکەیەکی مەشقی دەستیان بە مەشق کردۆتەوە.
له‌باره‌ی ڕاهێنانه‌كانیش بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند: ڕاهێنانەکان جۆراوجۆرن، کارمەندان و ئەفسەرانی هێزەکانی پێشمەرگە دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.