ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆزێب بۆرێل بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپا کرد و بەیەکەوە کۆبوونەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی عێڕاق، گۆڕانی کەشوهەوا و پرسی کۆچ تاوتووێ کرا.
لە کۆنگرەکەدا نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی جۆزێپ بۆرێل دەربڕی و سوپاسی یەکێتی ئەوڕوپای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش، هەروەها پابەندی خۆی دووپاتکردەوە بەرامبەر ڕێساکانی مافی مرۆڤ.
لەبەرامبەردا جۆزێپ بۆرێل ،بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپا، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبهرامبەر گوێگرتنی هەرێمی کوردستان لە بژاردەکانیان، هەروەها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی بە بەرز و گرنگ ویەکلاکەرەوە پێناسە کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش.
ئەمڕۆ سێشەممە، جۆزێپ بۆرێل ،بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەسڕور بارزانی کۆببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.