وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم، تاوتوێی پڕۆسه‌ی پێداچوونه‌ی خانه‌نشینی پله تایبه‌تیه‌كانیان كرد .
له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە یاوەری دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لەو سەردانەدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحەكیم خسرەو لەگەڵ جێگری بەرێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە ، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی لە نێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت: لە كۆتایی سەردانەكەدا، وەزیری دارایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و لە نزیكەوە گوێی لە سەردانیكەران و فەرمانبەرانی بەڕێوبەراتیەكە گرت. بەڵێنی ئەوەی بە هەمووماندا " ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین ، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی."
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.