Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:18

531 ملیۆن دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر خەرج کرا

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی فەرمانی وەزاری بە ژمارە (7507)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە (531) ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر و ئێستاش ئەو پرۆژانە كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
ئەو گوژمەیەی كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی داوە، (531,651,750) پێنج سەد و سی و یەك ملیۆن و شەش سەد و پەنجا و یەك هەزار و حەفت سەد و پەنجا دینارە كە لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی 24 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج كراوە.
شایانی باشە، خەرجكردنی ئەو (531) ملیۆن دینارە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ دووشەممە لە هەواڵێكی تردا ئاشكرامان كرد وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دیناری دیكەی دا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆكی شاری هەولێر.
ئەو گوژمانە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر بەرزتر دەكاتەوە و ئێستاش بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان كاركردن لێیان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا كۆی پرۆژەكان تەواو بكرێن، هەروەها وێڕای ئەو پرۆژانە پرۆژەی دیكەش لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.