وه‌زیری كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌لجیكا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرۆژەیەکی پێشکەوتووی گرینگ و ستراتیژی كردووه كه ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و نوێنه‌ری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هەرێمی فلاندەرز كرا و دواتریش بە وردی گفتوگۆ دەربارەی پرۆژەی (پلاتۆ) كرا کە وەکو پرۆژەیەکی پێشکەوتووی گرینگ و ستراتیژی ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
پڕۆژه‌كه بە هەماهەنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و به پاڵپشتی حکوومەتی بەلجیکا ئه‌نجام ده‌درێ بۆ هاوکاری و هاندانی خاوەنکار و پرۆژە و بیرۆکەکان و ڕاهێنان و پەرەپێدان و بازاڕسازی و پێشکەشکردنی راوێژکاری.
له دیداره‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی تریش تاوتوێ كران، ئه‌وانیش برێتی بوون له گرینگی‌دان بە ژینگە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی زبڵ و خاشاک و دووبارە بونیادنانەوەی، له‌گه‌ڵ پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئۆرگانی پیشەسازی کشتوکاڵی.
هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی ژنانی خاوەنکار و هاوکاری و پاڵپشتیکردن و هاندانیان هاوشانی پیاوان لە پرۆژە کشتوکاڵییەکان، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
لە کۆتایشدا جەخت لە بەردەوامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه كرایه‌وه و هه‌روه‌ها به پێویست زانرا بانگهێشتی کۆمپانیاکانی وڵاتی بەلجیکا بكرێت بۆ مەبەستی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.