سەرۆکی شارەوانیی هەولێر جەخت ده‌كاته‌وه بۆ له‌مه‌ودوا میكانیزمێكی نوێ بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و به كاتێكی دیاریكراو سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ی شاره‌وانییه‌كان ته‌واو ده‌بێت.
ئەندازیار عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌ها دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ زیاتر خزمەتكردن و بەکارھێنانی میکانیزمی نوێی کارکردن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و لە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، كۆبوونەوەیەكی فراوانمان لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسی سەرجەم بەشەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەنجامدا.
سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتیکرد کە دەبێت كارەكانی هاووڵاتییان بە میكانیزمێكی نوێ جێبەجێ و ڕایی بكەن، واتە هەر مامەڵەیەك لە كاتێكی دیاریكراودا ده‌بێت و هاوڵاتییان ده‌بێت بزانن لە چ كاتێكدا مامەڵەكانیان تەواو دەبێت و ناكرێت هاووڵاتی لە چاوەڕوانی بەڕێكردنی مامەڵەكەیدا بهێڵدرێتەوە، لەگەڵ گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی پێویست بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی رۆتین لە سەرجەم فەرمانگەكان.
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەستخۆشی له سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كانی سنووری شاری هه‌ولێر كرد لە خۆماندووكردن و جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانیان و داواشی لێ‌كردن كە پێویستە زیاتر خۆیان ئامادە بكەن بۆ ئەوەی باشتر و ڕێكوپێكتر كارەكانیان ئەنجام بدەن لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان.
جێی باسه دوێنێ یه‌كشه‌م ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و جێگره‌كانی و سه‌رۆك به‌شه‌كان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر ئه‌نجامدابوو و داوای لێ‌كردبوون بۆ له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به میكانیزمێكی نوێ و به‌خێرایی جێبه‌جێ و ڕایی بكه‌ن هه‌موو هه‌وڵیش بده‌ن ڕۆتین له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كه‌م بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.