Erbil 29°C شەممە 28 ئەیلوول 08:20

سبەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بە بەشداریی 150 کۆمپانیا دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵە‌تیی ھەولێر رایگەیاند، سبەی سێشه‌ممه‌ 7 ى 9 ى 2021 ،  پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر لە بواری وەبەرھێنان و عەقارات، كە 150كۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە تێیدا بەشدارن، دەكرێتەوە.

سۆران قادر، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵە‌تیی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت، سبەی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ كەلوپەلی وەبەرھێنان و عەقارات بە بەشداریی نزیكەی 150 كۆمپانیای جیاجیا دەكرێتەوە، كە لە ھەشت وڵاتەوە ھاتوون و بەشدارییان تێدا كردووە.

قادر گوتیشی، بڕیارە سبەی پێشانگاكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بكرێتەوە و چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.