ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و لە میانیدا تاوتوێی پێشتهاتە ئەمنییهكانی پارێزگای کەرکووک کرا لەگەڵ گرتنە بەری رێکاری پێویست بۆ رێگرتن لە رووداوی هاوشێوەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە لەو رووداوەدا گانیان لەدەستداوه.
مستەفا کازمی رایگەیاندووە، تواناکانی دوژمن لاوازە بەڵام خراپ ئیدارەدان و هەندێک جار کەمتەرخەمی لە کارەکانی فەرماندە سەربازییەکان دەبێتە هۆی ئەو جۆرە هێرشانە و جەختی لە گرنگی گرتنە بەری رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە، كردهوه.
کازمی جەختی لە پێویستی کاراکردنی رۆڵی دەزگا هەواڵگرییهكان و هەنگاوەکانی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە ئەمنی و سەربازییهكان بۆ رێگریی كردن لە دووبارە بوونەوەی ئهو جۆره رووداوانه، کردووەتەوە.
سهرۆكوهزیرانی عێراق فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ناوەندیی بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی، كردووه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، پارێزگای کەرکووک تایبەتمەندی فرە پێکهاتەی هەیە و کەسانێک هەن هەوڵی نانەوەی ئاشوب دەدەن، بەتایبەت لە کاتێکدا کە وڵات بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز هەنگاو دەنێت.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی گوێبیستی راپۆرتێک بووه کە لە لایەن فەرماندە ئەمنییەکانەوە لەبارەی هۆکارەکانی رووداوەکەوە پێشکەش کراوه و لەوبارەیەوە کازمی فەرمانی داوه کە هێزە ئەمنییەکان کارەکانیان باشتر رابپەڕێنن بۆ رێگریی كردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ههروهها فەرمانی داوە به ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی.
له چهند شەوی رابردوو، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە پارێزگای کەرکووک و لە ئاکامدا 12 پۆلیس کوژران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق: کەمتەرخەمی لە کارەکانی فەرماندە سەربازییەکان هۆکاری هێرشهکانی داعشن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.