پۆلیسی ئەمەریكا ئاشكرای كرد, لە نزیك شاری واشنتۆنی پایتەخت 6 هاوڵاتی بوونە قوربانی بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی چەند گەنجێكی نەناسراو.
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە باكوری ڕۆژئاوای شاری واشنتۆن چەند گەنجێك لە ئۆتۆمبێڵ دێنە خوارەوە و بە دەمانچە و چەكی گەورە خەڵك دەڕشێنن و ئەوەی لە نزیكیانە دەكەنە قوربانی و دواتریش بۆی دەردەچن و شوێنی خۆیان بزر دەكەن.
بەهۆی ڕووداوەكەش بەلایەنی كەم 3 هاوڵاتی كوژراون و 3ی تریش بریندار بوون.
پۆلیسی شاری واشنتۆن ئاشكرای كرد، گەنجەكان نەناسراون و ناشزانن چ هۆكارێك وای لێ كردوون توڕەیی خۆیان بە هاوڵاتییان دامركێننەوە و بە هەڕەمەكی تەقە لە خەڵكی سڤیل بكەن، جەختیشیكردەوە هەر كەسێك زانیارییان لەسەر تەقەكەرەكان پێ بدات وەك پاداشت بڕی 75 هەزار دۆلاری پێ دەبەخشن.
بەگوێرەی نوێترین تۆژینەوە دەركەوتووە تاوان و كوشتن لە ئەمەریكا لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 16% زیادی كردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو و زۆرترین تاوانیش لە شارەكانی شیكاگۆ و فیلادلفیا و میلۆكی ڕوو دەدەن، بۆ كەمبوونەوەی تاوانیش جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمەریكا بڕی 350 ملیار دۆلاری بە دەزگاكانی ئەمنی و پۆلیس بەخشی بوو تا ڕێژەی تاوان و كوشتن لە وڵاتەكەین كەم بكەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.