Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا، عەبدولمونعم عودات، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن لەگەڵ شاندێک  گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیار وایە، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و فڕاکسیۆنەکان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، عودات لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

شایەنی باسە، سەردانەکەی عەبدولمونعم عودات، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دێت بۆ ئوردن، بۆ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و ئه‌و وڵاته‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.