جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به دروستی ئه‌نجامدرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌نجامدا و تیایدا ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی كشنهوهی هێزه‌كانمان له ئه‌فغانستان سه‌رباری مه‌ترسییه‌كان به دروستی ئه‌نجامدرا.
بایدن ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له ئه‌فغانستان شه‌ریان كرد، ده‌ركه‌وت بێ ده‌رئه‌نجام و شكستخواردووه، بۆیه به‌ڵێنی كشانهوهماندا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێمه له ئه‌فغانستان ته‌نیا دوو بژارده‌مان هه‌بوو یا كشانه‌وه بوو، یانیش به‌رده‌وامیدان به جه‌نگ، به‌ڵام ئێمه كشانه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا به‌وه‌ی توانیان گواستنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مێژوویی ئه‌نجام بده‌ن و زیاتر له 120 هه‌زار هاووڵاتی له ئه‌فغانستانه‌وه بگوازنه‌وه و ڕزگاریان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.