پارێزگاری به‌سڕا هۆكاری داواكردنی به‌هه‌رێمكردنی شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ئاشكرا ده‌كات
له په‌راوێزی (دیداری ڕافیده‌ین) كه چه‌ند ڕۆژێكه له شاری به‌غدا به به‌شداری چه‌ندان وه‌زیر و كه‌سایه‌تی رۆشنبیر و سیاسی و سه‌ركرده و پیاوماقووڵ و كه‌سایه‌تی دبلۆماسیی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و رۆشنبیری ئێستای عێراق.
ئه‌سعه‌د ئه‌لعیدانی پارێزگاری به‌سڕه ئه‌مڕۆ سێشهمه به‌شداری له هه‌ڤپه‌یڤینێكی دیداره‌كه كرد و تێیدا ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاشكرا كرد كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانه‌ی شاره‌كه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوای هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن.
ئه‌لعیدانی ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییانی شاری به‌سڕه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌چه‌ند كاتێكی جیاوازدا داوای هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیان بۆ شاره‌كه‌یان كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاووڵاتییان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه به مه‌به‌ست په‌راوێز خراون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه شاری به‌سڕه ده‌وڵه‌مه‌ندترین شاری عێراقه و پایه‌ته‌ختی ئابووری ئه‌و وڵاته‌یه.
پارێزگاری به‌سڕه ڕاشیگه‌یاند كه داواكاریی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی ده‌ستوورییه و له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش ڕێگه‌پێدراوه و هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه شاری به‌سڕا ئێستا له‌چه‌ند بوارێكه‌وه به دۆخێكی خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت له هه‌موویان گرینگتر پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا هه‌وڵی كرداری بۆ چاككردن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نه‌نراوه.
جێی باسه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سڕا له ساڵی 2019 به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی داوای كردبوو شاره‌كه‌یان ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و داواشی له پارێزگاكانی تری نزیكی كرد په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن بۆ دروستكردنی هه‌رێمه‌كه.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر ده‌توانێ هه‌رێمی فیدڕالی دروست بكات له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپرسی به داواكردنی سێ له‌سه‌ریه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یانیش پێشكه‌شكردنی داواكاری 10 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ر پارێزگایه‌ك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.