دواى جێهێشتنى دوا سه‌ربازى ئه‌مریكى ئه‌فغانستان به‌ره‌و كوێ
له‌و ساته‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان وه‌ك هه‌وا و شه‌ماڵ له‌چاوتروكانێكدا هه‌موو شاره‌كانى ئه‌فغانستانیان گرته‌وه، ئیتر ئه‌مه پێشبینیكراو نه‌بوو، وڵاته زلهێزه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا، كه سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشڕه‌وییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانى به‌و شێوه‌یه پێشبینى نه‌ده‌كرد، كه‌چى تاڵیبان هه‌موو بۆچوونه‌كانى پێشتر و ئێستاى له‌گۆڕنا و هه‌رچى شرۆڤه‌كاره بلیمهتهكانیش قسه‌كانیان ده‌رنه‌چوو، نه‌ك هه‌ر ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو بۆچوونه‌كانیان نزیك نه‌بوو له‌و رووداوه، هیچ كاتێك ئه‌مه‌یان پێشبینى نه‌ده‌كرد، هه‌رچى سه‌ركرده‌ى سووپاى ئه‌مریكى هه‌یه، له‌رابردوودا لێداونهكانیان جۆرێك بوو، به‌ڵام ئه‌م پێشڕه‌وییانه له‌لاى ئه‌واندا جۆرێك له‌سه‌رسوڕمان و شۆكى دروستكرد.
پێشبینى هاووڵاتیانى ئه‌فغانى
هه‌وادارانى حكومه‌تى راماڵدراوى ئه‌فغانى، له‌گوند و شار و شاروچكه و پایته‌ختدا سه‌ریان سوڕماوه، هاوار هاواریانه له‌ده‌ست ئه‌و رابردووه پێش بیست ساڵ بینوویانه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن وه‌ك پێشتر له‌سه‌ره كۆڵان و شه‌قامه‌كان بكه‌ونه به‌ر شولاقى چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان.
بۆچوونى پێشترى سه‌رۆكى ئه‌مریكا چى بوو
ئه‌مریكییه‌كان به‌تایبه‌ت جۆ بایدنى سه‌رۆك، پێیوایه ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و وڵاته جێنه‌هێڵن"ئێوه پێمان بڵێن كه‌ى بهجێیبڵین"، دیاره ئه‌مه دواى هه‌موو ته‌نگ ههڵچنینهكانى تاڵیبانه‌وه بووه، به‌رامبه‌ر به‌سووپاى ئه‌مریكى له‌هه‌موو لایه‌كى ئه‌فغانستاندا، بۆ خۆ رزگاركردنیش له‌م كاره‌ساته ماوه‌یه‌كى دوور و درێژه ده‌ستیان بهدانوساتكردووه، چه‌ندین خاڵ گهڵاڵهكرابوو تا تاڵیبان فه‌رمانڕه‌وایى بگرنه ده‌ست، به‌ڵام تاڵیبان وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌موو گه‌لى ئه‌فغانیان له‌گه‌ڵدا بێ، به‌پێى ئه‌ندازه و پێشبینیه سه‌ربازییه‌كان به‌مجۆره پێشڕه‌وییه ده‌گوترێ "له‌چاوتروكانێكدا" هه‌رچى پرۆژه و پلانێك هه‌بووه وه‌لا نراوه و كاریان له‌سه‌ر بۆچوون و جووله و كارایى خۆیانكردووه، بێگوێدانه هه‌موو نه‌خشه‌كانى پێشتریان لاوازى سووپاى راماڵدراویان به‌هه‌ل زانى، هه‌رچى توانا و هێزیان هه‌بوو بهكلانشینكۆفه چینى و رووسییه‌كان و ئارپێچییهكانى سه‌رشانیان وایان له‌سه‌ربازان كرد به‌هه‌ڵه‌داوان خۆیان رزگار بكه‌ن.
ژیان له كابوڵى پایته‌خت چى به‌سه‌ر هات ؟
له‌وكاته‌ى چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان چوونه ناو كابۆلى پایته‌خت، خه‌ڵكى پایته‌خت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ماوه‌ى بیست ساڵى پێشوو، خه‌ریكى ژیانى خۆیان بوون، به‌شێك له‌وانه خه‌ریكى كارى هونه‌رى بوون، جگه له‌و ئافره‌تانه‌ى ئارایشگایان هه‌بوو، له‌شه‌و و رۆژێكدا ژیانیان گۆڕا، به‌جۆرێك هیچ شتێك قه‌ره‌بووى رۆژانى پێشترى نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌موو هه‌ناسه سوار و پێشچاویان ره‌ش و تاریك، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رده‌مێكى زووه‌وه هیوا و ئاواته‌كانیان لهگۆڕنرابێ، تاكه رێگه‌ش بۆ خۆ رزگاركردن فرۆكه‌خانه‌ى پایته‌خت بوو، به‌هه‌زاران كه‌س له‌نێو رووبه‌رى فرۆكه‌خانه‌دا كۆبوونه‌وه، ئه‌و دایكانه‌ى منداڵه‌كانیان له‌باوه‌شدا بوو، سه‌یرى ئاسمان و جلوبه‌رگه خاكییهكى سه‌ربازانیان ده‌كرد، سه‌ربازانیش لهدڵهڕاوكێ دابوون، ئه‌وانیش نه‌یانده‌زانى چاره‌نووسیان چى ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بهزریپۆش و فرۆكه جه‌نگییه‌كانیان له‌و رووبهرهدابوون، به‌ڵام دواى چى، دواى ئه‌وه‌ى كار و چالاكى بیست ساڵه‌یان له‌چاوتروكانێكدا له‌به‌رچاو ونبوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچیان نه‌كردبێ، هاووڵاتییانى ئه‌فغانى كاتێك فرۆكه‌یه‌ك ده‌فڕى خۆزگه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌خواست له‌نێوه‌ندى ئه‌و فڕۆكهیهدابن، كاتێك فڕۆكه‌یه‌ك ده‌وه‌ستا به‌سه‌دان كه‌س هێرشیان ده‌برد، تا بچنه نێوه‌ندى ئه‌و فرۆكه‌یه‌وه، پاسه‌وانه‌كانى تاڵیبانیش چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌ودیوو دیوارى فرۆكه‌خانه‌وه بوون، دیمه‌نێك له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بهداخوپهژارهوه ده‌تڕوانییه ئه‌و دیمه‌نه، له‌كاتێكدا له‌سه‌ده‌ى رابردوودا چه‌ندینجار هه‌مان گه‌لى ئه‌فغانى توانیبوویان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین دوژمنیان سه‌ركه‌ون، هه‌ر ئه‌وانه بوون، چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانیان تا سهرسنوورهكانى ئێران و پاكستان راماڵى، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌بوو، دیمه‌نى دواتر دواى بیست ساڵ و هاتنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى له‌نێوه‌ندى چیاییه‌كان ده‌ژیان، هاتنه‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه، به‌قسه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌فغانستان دووباره مۆته‌كه و كاره‌ساتى ژیان له‌لایان ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌و كاته‌ش چاوه‌كانیان پڕگریان بوو، كه ئاڵایه‌كه‌یان پێچرایه‌وه، ئاڵایه‌كى دیكه له‌سه‌ر باڵه‌خانه و شه‌قامه‌كان ده‌بیندرا، ئه‌وان به‌و ئاڵایه ئاشنا نه‌بووبوون.
دوا سه‌ربازى ئه‌مریكى فرۆكه‌خانه‌ى كابوڵى جێهێشت
ئێستا دواى جێهێشتنى دوا سه‌رباز و چیتر فڕۆكه‌كان هاووڵاتییان و هه‌وادارانى ئه‌مریكا نافڕێنێ، حه‌سره‌تى گه‌وره له‌دڵیاندا مایه‌وه، ئه‌مه به‌پێى قسه‌ى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌دزییه‌وه له‌وێدا ده‌دوێن، وڵاتهكهكانى دونیاش لهلێدوانهكانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، "چاوه‌ڕێی كرده‌وه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانین، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش بڕیار ده‌ده‌ین، چۆن مامه‌ڵه دبلۆماسی له‌ته‌كدا بكه‌ین"، وته‌بێژى تاڵیبانیش ئێزگه و تیڤى و رۆژنامه‌كاندا لێدوانى واده‌ده‌ن، تۆ نا‌توانیت له‌شوێنى خۆت بڕیار بده‌یت، ئه‌مانه چی‌یان ده‌وێ و بۆچى هاتوون، نموونه له‌مباره‌یه‌وه له‌نێوه‌ندى قسه‌كانیان ده‌مێك ده‌ڵێن " ئیماره‌تى ئیسلامى ئه‌فغانستان" دواتر له‌لێدوانێكدا ده‌ڵێن " ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان"، ئه‌مه ده‌سته‌واژانه به‌شێوه‌یه‌كى لاستیكى ده‌خه‌نه‌روو.
كاتێك دوا سه‌رباز لهرووبهرى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌فغانستاندا فڕین، چه‌كدارانى تاڵیبان هه‌ر یه‌ك له‌لاى خۆیه‌وه ده‌ستى به‌ته‌قه‌ى خۆشى كرد، دیاره ئه‌م كرده‌وه ئه‌و وته‌یه ره‌تده‌كاته‌وه، كه " تاڵیبانى بیست ساڵ پێش ئێستا جیاوازه و گۆڕاون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.