سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌ڕووی ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌وه له‌لایه‌ن عێراقییه‌كان خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێ و ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی هه‌رێمی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا بوو كه ئه‌مڕۆ سێشهمه به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی عێراق له‌لایه‌ن ڕۆله‌كانی خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێ و هیچ وڵاتێكیش بۆی نییه ده‌ست له كاروباری ناوه‌خۆی عێراق وه‌ربدات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، هیوا ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و رێزگرتن له سه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی و جیهان بنیات بنێن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق لانكه‌ی شارستانییه‌ته و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئاست و شوێنه‌ی كه شایسته‌ی ناو و مێژووه گه‌وره‌كه‌یه‌تی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، كازمی باسی له سه‌ركه‌وتنی عێراق له ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی كرد كه رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به به‌شداریی سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانی 9 وڵاتی دراوسێ و ئیقلیمی به‌ڕێوه‌چوو و رایگه‌یاند كه لوتكه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌خۆیی و ئیقلیمی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
كازمی چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كرد و یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌رزڕاگرتنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بوو بۆ به‌شداریكردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقی كه بڕیاره مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامانجیانه و هه‌موو كارێك بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن داهاتووی عێراق به داهاتی فره‌چه‌شن ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن نه‌ك ته‌نیا پشت به‌ستن به نه‌وت، هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه ئێستا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێ و خاوێن ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.