ئاژانسی دهنگوباسی (نۆڤۆستی ریای)ی ڕووسی ناوی چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستانی ئاشكرای كرد كه بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بێنه ڕاگه‌یاندن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه نهێنییه ده‌ستكه‌وتووه‌كانی ئاژانسه‌كه مه‌لا عه‌بدولغه‌نی به‌راده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه به ئه‌ندازیاری ڕێكه‌وتنی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێ ده‌درێ.
پۆسته وه‌زارییه‌كانی تری حكوومه‌ته نوێیه‌كه به‌مشێوه ده‌بێت، مه‌لا یه‌عقووب ئاخوند كوڕی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری، خه‌لیفه حه‌قانی كوڕی جه‌لاله‌دین حه‌قانی یه‌كێك له به‌ناوبانگرین سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان پۆستی وه‌زیری ناوه‌خۆی پێ دراوه، ئاژانسه‌كه ئاشكراشی كرد كه سه‌رجه‌م كاره‌كانی دامه‌زراندنی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ته‌واو بووه و ته‌نیا چه‌ند كارێكی رۆتینی بچووك ماوه و به‌مزووانه‌ش به‌فه‌رمی حكوومه‌ته نوێیه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.