سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ئاشكرایان كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشهمه چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردۆته گوندێكی سنووری شاری كه‌ركووك و زیانی مادییان به دانیشتووانی گونده‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكراشی كرد كه په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی داعش كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بووه له گوندی دهكشمانی گه‌وره‌ی سه‌ر به شاره‌دێی تازه‌ی شارۆچكه‌ی داقووق له باشووری شاری كه‌ركووك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دانیشتووانی گوندی دهكشمانی گه‌وره توانیویانه ڕووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه و په‌لاماره‌كه به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش خۆشبه‌ختانه هیچ هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه نه‌بوونه‌ته قوربانی و ته‌نیا زه‌ره‌ر و زیان به چه‌ند ئۆتۆمبێڵێكی تایبه‌ت و كشتوكاڵی كه‌وتووه و چه‌ند ئاژهڵێكش مرداربوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.