به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، كارمه‌ندێكیان له كاتی كاركردن و له ده‌وامی فه‌رمیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌شی ڕووناكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای راپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری ڕانییه له كاتی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ڕووناكی شه‌قامه‌كه‌دا، كارمه‌ندێكمان ده‌كه‌وێته ژێر ئامێری كرێنه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
لای خۆشییه‌وه ئه‌ندازیار عه‌لی محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕوویداوه و له كاتی كاری ئاساییی ڕۆژانه‌ی به‌شی ڕووناكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ماندا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاری ڕانییه، كارمه‌ندێكمان ده‌كه‌وێته ژێر ئامێرێكی كرێنه‌وه و به‌داخه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
راشیگه‌یاند: كارمه‌نده‌كه ناوی (عه‌لی محه‌مه‌د محه‌مه‌د)ه له‌دایكبووی ساڵی 1963 و ناونیشانی فه‌رمانبه‌ریشی سه‌رۆكی تێبینهرانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.