وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی تایبەت بەو کەسانە دەرکرد کە ڤاکسین وەردەگرن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت، بڕیارەکە لە سبەی چوارشه‌ممه‌وه 1 ى 9 ى 2021 ، ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه ، كه ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین لەگەڵ ژەمی دووەمدا هه‌شت هه‌فته ده‌بێت واتە 56 رۆژ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیدهگهێنێت، ئەو کەسانەی پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە و کاتی ژەمی دووەمیان بۆ دیاریکراوە، بەپێی ئەو کاتە دەبێت کە بۆیان دانراوە، وەزارەتی تەندروستی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، ئەو بڕیارەیان پاڵپشت بە رێنماییەکانی تەندروستی جیهانی دەرکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.