شهوی رابردوو جەنەڕاڵ کینێت ماکێنز، فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێھاتووە.
دوای بڵاوبوونەوەى ئهو هەواڵە چەکدارانی و لایەنگرانی بزوتنەوەی تاڵیبان تەقەی خۆشیان بەرەو ئاسماندا کرد و درەنگانی شەوی رابردووش هێزێکی تایبەتی تاڵیبان چووەتە ناو فڕۆکەخانە.
لەلایەکی دیکەوە لەکاتی چوونە ناوەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ فڕۆکەخانەی کابوول، زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان گوتی: ئەو شکستەی ئەمریکا وانەیەکە بۆ هەموو جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.