25ـی8ـی2020 ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی شانۆكارو میوزیكژه‌نی ناسراوی كوردستان خوالێخۆشبێت موسته‌فا ره‌ئوف ـ ه ، په‌نجا ساڵ خزمه‌تكردنی مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی به‌بێ دابڕان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر ، وه‌ك ئه‌كته‌ریش ڕۆڵی خۆی هه‌بووه له‌مێژووی شانۆی هه‌ولێر .
شانۆكار و میوزیكژه‌ن موسته‌فا ره‌ئوف له ساڵی 1942 له هه‌ولیری ئازیز له دایكبووه ، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایان به‌شی وه‌رزش ،له سالی 1958 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه له تیپی ده‌رسیم به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ، له‌گه‌ل ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه كاری كردووه وه‌ك میوزیكژه‌ن ( تاهیر تۆفیق ، رسول گه‌ردی ، یه‌حیا مه‌رجان ، باكوری ، شه‌مال سائیب ، فواد ئه‌حمه‌د ، مشكۆ ، عاره‌ب عوسمان ، محمد عارف جه‌زراوی ، محمد جه‌زا ، جه‌وده‌ت شاكر ، وه یه‌كه‌م ژه‌نیاری ئامێری قانوون بووه له هه‌ولێر ، له‌گه‌ل ئه‌م تیپانه كاری هونه‌ری كردووه :
1- تیپی ده‌رسیم
2- تیپی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
3- تیپی چالاكی قوتابخانه‌كان
4- تیپی هونه‌ری هه‌ولێر
5- تیپی كۆمه‌ڵه و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی
6- تیپی مۆسیقای شۆرش موسته‌فا ره‌ئوف
7- تیپی هونه‌ره میللیه‌كان
8- تیپی مۆسیقای هه‌ولێر
9- له ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌ڵمانیاو روسیا‌و نه‌مسا به‌شداربووه
10- به هه‌لبژاردن بۆته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی یه‌كه‌مین سه‌ندیكای كوردستان
11- به‌رپرسیی تیپی هونه‌ره میللیه‌كان بووه
12- به‌شداری كاری شانۆیی كردووه
13- له درامای چلپاو به‌شداربووه
خاوه‌ن ئه‌زموون و میژوویه‌كی جوانه چ وه‌ك شانۆكار یان میوزیكژه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به ناو بانگ و دیاری هه‌ولێری ئازیز بووه خاوه‌ن خزمه‌تی 50 ساڵه به بێ دابڕان ، ماوه‌یه‌ك نه‌خۆش بووه ، وه‌له ڕێككهوتی 25ـی 8ـی 2014 چووه به ردلۆڤانی خودا و مالئاوایی له دۆست و ئازیزانی كرد.
ئا- كامران
له ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (موسته‌فا ره‌ئوف) دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.