مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیاندابوو و چاوێكیان كوێركردبوو.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه:
پاش ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێك لەنزیك باخی گشتی كە چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن 35 و بەهەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتبوون ، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی دەركەوت بەهۆكاری لێدانەكە چاوێكی لەدەستداوە .
پۆلیس راشیدهگهێنێت: لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەكراو بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتوی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگتنی بڕیاری و بەئەنجام گەیشتن لە لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
أ ، م ، م
ق،خ،خ
س،خ،ع
م،أ،س
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
لە سلێمانی چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر کەسێک و چاوێکیان کوێرکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.