Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:20

زیاتر له‌ 5 ملیار ڤاکسینی کۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌کارهێندراوه

کوردستان TV
100%

زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ پێنج ملیار دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.

له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسیندا، چین به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 960 ملیۆن دۆز له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به‌ دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 582 ملیۆن و 240 هه‌زار دۆز له‌ پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 363 ملیۆن و 270 هه‌زار له‌ پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 178 ملیۆن و 550 هه‌زار و ژاپۆن-یش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 118 ملیۆن و 310 هه‌زار دۆز له‌ پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له‌ 89 ملیۆن و812 هه‌زار و 875 دۆز به‌كارهێندراوه‌، به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه‌ له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 213 ملیۆن و 359 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 454 هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.