Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:18

هه‌وڵه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌که‌ی باشووری فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ناوچه‌ی ڤار باشووری فه‌ڕه‌نسا كه‌وته‌وه‌، كه‌چی هێشتا نه‌تواندراوه‌ دابمركێندرێته‌وه‌.

فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌ی ڤار رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ی کە 16ی ئاب له‌ هاوینه‌هه‌واری ماورس له‌ نزیك شاره‌دێی كۆنفاران كه‌وته‌وه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌، كه‌چی هێشتا نه‌تواندراوه‌ دابمركێندرێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ به‌هۆی مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌ووه‌، شه‌ش رێگای هاتوچۆ داخراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ 400 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌، هۆكاری یه‌كه‌می ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ بۆ فڕێدانی جگه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ی پشوودانی ئۆتۆبان به‌ره‌و دارستانه‌كه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئاگره‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار هێكتار زه‌وی كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ میانی هه‌وڵه‌كانی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، حه‌وت كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ سووكی برینداربوون و 19 كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ریش هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له‌ كه‌ناراوه‌كانی نزیك ناوچه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ی پارێزراو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.