Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:07

تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌ ۆرکشۆپێک تایبه‌ت به‌نووسینی ده‌قی شانۆنامه‌ ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا شه‌ھێن سابیربه‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆیی ھاورێیانی گه‌زیزه‌ راگه‌یاند "تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌ ۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌نووسینی ده‌قی شانۆنامه‌ ئه‌نجام ده‌دات  هونه‌رمه‌ندان ‌و خوازیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ناوتۆماركردن ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌".
ده‌قی راگه‌یه‌نداراوی تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه‌ :
ناوتۆمار كردن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
به‌هۆی دۆخی كۆرۆناوه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ناوتۆماركردنمان راگرت، به‌ڵامم له‌ئێستادا هونه‌رمه‌ندان‌و خوازیاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی ناوتۆماركردن ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.
تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه ‌به‌ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارترو پێشكه‌وتوتر بۆ هونه‌ری شانۆ، زنجیره‌ ۆركشۆپێك تایبه‌ت به‌ بواری شانۆ و تایبه‌ت به‌نووسینی ده‌قی شانۆنامه‌ به‌رێوه‌ ده‌بات كه‌بڕیاره‌ ماوه‌ی سێ مانگ بخایه‌نێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ ده‌رگا كردنه‌وه‌ یه‌ به‌ڕووی به‌هره‌داران و توانای نوێ و په‌نجه‌ره‌یه‌كیشه‌ بۆ ڕوانینی نوێ له‌سه‌ر شانۆنامه‌ و چۆنێتی نووسینی ده‌قی شانۆنامه‌، كه‌ له‌لایه‌ن نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموون : (گه‌زیزه‌ عومه‌ر) ۆركشۆپه‌كان ده‌وترێته‌وه‌
بۆ زانیاری زیاتر:
- شوێنی ئه‌نجامدانی ۆركشۆپه‌كه‌ : شاری سلێمانی ده‌بێت.
- ماوه‌: سێ مانگ
شێوازی خوێندن : تیۆری و پراكتیكی ده‌بن .
- به‌شه‌وانه‌كان هه‌فتانه‌یه‌و (2 كاتژمێر و 30 خوله‌ك) ده‌بێت.
- له‌كۆتایی خوله‌كه‌دا بروانامه‌ ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربوو.
- ئاره‌زوومه‌ندان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و تۆماركردنی ناوه‌كانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن.(07708619458)
تێبینی : ـ
١) هه‌ردوو ره‌گه‌ز نێرو مێ ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
٢)دابه‌شكردنی فۆرمی به‌شداریكردن له‌ڕۆژی ٢٥/٨/٢٠٢١ده‌ستپێده‌كات ، و كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان ١٠/٩/٢٠٢١ ده‌بێت
شه‌ھێن سابیر به‌رپرسی راگه‌یاندنی تیپی شانۆیی ھاورێیانی گه‌زیزه‌.
شایانی باسه‌ تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه له‌ ساڵی 1971 له‌ شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین، حه‌سه‌ن ته‌نیا، كه‌مال سابیر و عوسمان چێوار) دامه‌زراوه‌، تا ساڵی (1973) له‌ كاركردن به‌رده‌وام بووه‌، پاشان به‌ هۆی چونیان بۆ ریزی تیپێكی دیكه‌ بۆ كاركردن ئه‌م تیپه‌ نه‌ماوه‌، له‌ ساڵی (2004) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( گه‌زیزه‌ عومه‌ر) جارێكی دیكه‌ دامه‌زراوه‌ته‌وه‌.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.