لە رووداوێکی ھاتۆچودا لە سەنتەری شاری دھۆک کە بە ھۆی پێشبرکێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا دوو گەنج بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریش بەر ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
کاتژمێر 9ی شهوی رابردوو لە ئەندەرپاسی نزیک فەرماندەیی دھۆک لە سەر شەقامی بارزان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکیان لە جۆری کۆرۆلا تەکسی و ئەوی دیکە لە جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن بوو لە کاتی پێشبرکێدا تووشی رووداوێکی ھاتۆچۆ بوون و بەم ھۆیەوە دوو گەنج بریندار بوون.
بەپێی گوتەی شاھێدحاڵەکان ھەردوو ئۆتۆمبێل بەخێرایەکی زۆر پێشبرکێیان لەگەڵ یەکتر کردووە بەم ھۆیەوەش شۆفێرەکان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە .
ھەر بەپێی گوتەی شاھێدحاڵەکان، ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا تەکسی وەردەگەرێت و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن-یش خۆی بە ئەستونێکی کارەبادا دەکێشێت.
تەندروستی دھۆک رایدهگهێنێت: ئەو دوو گەنجەی کە برینداربوونە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا تەکسی بوون، کە یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵ و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 23 ساڵ بووە
راشگەیەندرا کە ھەر لە دوای رووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن لەو شوێنە ئامادەبوون و ھەردوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک گواستراونەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.