Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 02:54

ته‌ندروستی عێراق: به‌رگری گشتی له‌دژی کۆڕۆنا دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%


  له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌:  له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رگری گشتی له‌ پارێزگاكانی عێراق له‌دژی  كۆڕۆنا دروست ده‌بێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: به‌رگرییه‌كه‌ به‌ دوو هۆكاره‌:
1-  به‌هۆی زۆری به‌كارهێنانی ڤاكیسنی دژی كۆرۆنا له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ و رۆژانه‌ش پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتییان سه‌ردانی بنكه‌كان ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
2-  له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان رۆژانه‌ توشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن كه‌ ئه‌مه‌ش دووباره‌ له‌مانگه‌كانی داهاتوودا ده‌بێته‌ دروستبوونی به‌رگری گشتی له‌دژی ئه‌و په‌تایه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.