Erbil 27°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:21

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر: قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ، گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر  رایگەیاند: بڕی یەک ملیار و نیو دینار، وەک قۆناغی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتووە، چەند رۆژێکە دەستمان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە و بەردەوامین.
 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئەمساڵ وەک ساڵانی پێشتر نییە، ئەو جوتیارەی کە چەکی پێدەدرێت بە یەکجار هەموو پارەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
ده‌شڵێت: رەزامەندی 950 ملیۆن دیناری دیکەی پارەی جوتیاران دراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕەش دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: لەگەڵ بەغدا رێککەوتن کراوە کە ئەمساڵ پارەی گەنمی جوتیاران دوانەکەوێت.
باسی لەوەشکرد: تائێستا 25%ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016، لە بەغدا خەرج نەکراوە و لە هەوڵداین، بۆ ئەوەی ئەوەشیان خەرج بکرێت.

kurdistan 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.