Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:30

ئەمریکا: ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابوول هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمریکا، ئەمریکا بە چڕی بەدواداچوون بۆ هەڕەشە دیاریکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات لە دژی فڕۆکەخانەی کابوول و ئەمریکییەکان و کەسانی دیکە کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبهێڵن.
تۆڕی "ئێن بی سی" هەواڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گواستەوە و رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا کار دەکەن لەسەر دۆزینەوەی رێگاچارەی جێگرەوە بۆ راگواستنەوەی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان کە وابڕیارە بگەنە فڕۆکەخانە بۆ راگواستنەوەیان بە مەبەستی خۆبەدوورگرتن لە هەڕەشەکان.
"ئێن بی سی" ئاماژەشی پێدا، وەزارەتەکە رێنمایی دایە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن بەهۆی هەڕەشە ئەمنییە ئەگەرییەکانەوە جارێ بەرەو فڕۆکەخانە نەڕۆن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی گەورە سەرکردەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ پایتەخت لەپێناو هەڵبژاردنی حکوومەتێکی نوێ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.