پێشبینی باران بارینی به‌لێزمه و هه‌وره‌بروسكه له هه‌ریه‌ك له ئەرزەڕۆم، ئاگری، قه‌رس، ئیدر و ئه‌رده‌خان ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه بڵاوی كرده‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتیی نیمچه هه‌وراوی و ماوه ماوه‌یش زۆر هه‌وراوی ده‌بێت.
پێشبینیش ده‌كرێت له دوای نیوه‌ڕۆوه بارانی به‌لێزمه له ده‌وروبه‌ری ئاگری، قه‌رس، ئیدر و ئه‌رده‌خان ببارێت.
پله‌كانی گه‌رما به پێی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: دێرسیم 35، ئه‌رزنجان 33، ئیدر 32، ئه‌رده‌خان و ئاگری 29، ئه‌رزه‌ڕۆم 28 و قه‌رس 27 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.