Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:50

به‌پێی یاسای نوێی چین هه‌ر خێزانێک بۆی هه‌یه‌ ته‌نها 3 منداڵ بخاته‌وه‌

یاساكه‌ له‌مڕۆ هه‌ینی بووه‌ بڕیار و په‌سه‌ند كرا
چین
کوردستان TV
100%

وڵاتی چین دوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ، یاسای منداڵ خستنه‌وه‌ی هه‌موار كرده‌وه‌ و به‌ پێی یاسا نوێیه‌كه‌  له‌مه‌وبه‌ولا هه‌ر خێزانێك بۆی هه‌یه‌ ته‌نها تاكوو سێ منداڵ بخاته‌وه‌. 

یاساكه‌ له‌مڕۆ هه‌ینی و له‌ میانی دانیشتنی كۆنگره‌ی نیشتیمانی چیندا بووه‌ بڕیار و په‌سه‌ند كرا.

له‌مباره‌وه‌ میدیای فه‌رمی چین رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ چه‌ند خاڵێكی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ ئامانج لێی به‌رز كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌دایكبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانییه‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك منداڵی‌. 

هاوكات هه‌نگاوێكه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی جیلی نوێ كه‌ خه‌ریكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌و پیر بوون ده‌بات. 

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌پێی یاساكه‌ هه‌ر خێزانێك زیاتر له‌ سێ منداڵ بنێته‌وه‌ رووبه‌رووی سزای ماددی ده‌بێته‌وه‌. 

هه‌وره‌ها حكومه‌تی خۆجێیی راسپێردراوه‌ به‌وه‌ی مۆڵه‌تی هاوسه‌رگیری به‌ كارمه‌ندیا حكومه‌ت بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری پرۆسه‌كه‌ بێت كه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ هۆكاری ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و به‌هێز بوونه‌وه‌ی بنه‌ماكانی چاودێریكردن و په‌روه‌رده‌كرنی منداڵان. 

به‌گوێره‌ی ئاماری فه‌رمی چین به‌راورد به‌رێژه‌ی پیر و به‌ساڵاچوان، رێژه‌ی له‌دایكبوون تێیدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌. 

به‌پێی دوایین سه‌رژمێری فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ ژماره‌ی دانیشتوانی چین یه‌ك ملیار و چوارسه‌د و یازده‌ ملیۆن كه‌س بووه‌. 

چین له‌ ساڵی 1979 تا 2016 به‌ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی سیاسه‌تی تاك منداڵی په‌یڕه‌و ده‌كرد، له‌ دوای ساڵی 2016 بڕیاره‌كه‌یان بۆ دوو منداڵ و له‌ ئیستاشدا بۆ سێ هه‌موار كرده‌وه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.