Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:05

پاکستان سنووره‌کانی به‌ڕووی ئه‌فغانستاندا داخست

پاكستان سنووره‌كانی به‌ڕووی ئه‌فغانستاندا داخست
کوردستان TV
100%

پاکستان سنووره‌كانی به‌ڕووی هاووڵاتیانی ئه‌فغانستاندا داخستووه‌، پاكستان چه‌ندین سنووری له‌گه‌ڵ ئەفغانستاندا هەیە و دیارترینیشیان ده‌روازه‌ی سنووری تورخه‌مه‌ كه‌ زۆرترین په‌نابه‌ری ئه‌فغانی له‌و سنووره‌وه‌ ده‌توانن بچنه‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه‌. 

به‌رپرسێكی پاكستان كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابێت گوتی هه‌زاران هاووڵاتی ئەفغانستان له‌سه‌ر سنووری تورخه‌م كۆبوونه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێن ده‌روازه‌كه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵن. 

چالاکانی مافی مرۆڤیش له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر داوایان له‌ وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان كردووه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌ڕووی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هاتوچۆی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوەتەوە  و هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام تەنیا هاووڵاتیان ناتوانن لە سنوورەکە هاتوچۆیان هەبێت. 

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات خەڵکێکی زۆر لە ئەفغانستان هەوڵی جێهێشتنی وڵات دەدەن، كه‌ به‌شێكیان ڕوویان له‌سنووره‌كان كردووه‌ و به‌شێكی تریشیان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردووه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.