ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مه‌كسیك گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوای به‌ڕازیل له ئه‌مریكای لاتین ڤایرۆسه‌كه به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته، 250 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا،940 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 250 هه‌زار و 469 كه‌س.
هه‌روه‌ها 28هه‌زار و 953 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ژمارەی تووشبوونه به‌هۆی كۆرۆنا له ده‌سپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه تا ئێستا، كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 152 هه‌زار و 205.
هه‌روه‌ها دوو ملیۆن و 470 هه‌زار و 33 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، پڕی یهكهکانی چاودێری چڕ له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 90.
له میانی هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسیندا تا ئێستا، زیاتر له 40 ملیۆن دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا و زیاتر له 21 ملیۆن كه‌سیش دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان به‌كارهێناوه.
دانیشتووانی مه‌كسیك 126 ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، مه‌كسیك له ریزی پازده‌هه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.