ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی هەینی کە بەگوڕی 7،2 پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی هایتی هەژاند گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ دوو هەزار و 189 کەس.
ئاژانسی بەرگریی شارستانیی هایتی بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و 189 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 12 هەزار و 268 کەس.
لایهنه پهیوهندیدارهكانی ئەو وڵاتە، باس لەوە دەکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر له 60 ههزار خانوو رووخاون، 76 ههزار خانوو و ژمارهیهكی زۆر باڵهخانهی دامهزراوه گشتییهكان زیانیان پێ گهیشتووه و كارهكانی گهڕان و رزگارکردنیش درێژەیان هەیە.
بەهۆی ئەو زیانە زۆر و پاشلەرزانەی روویاندا، حکوومەتی هایتی داوای هاوکاری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی 7،2 پلە هایتی هەژاند، دەکەوێتە 12 کیلۆمەتر باکووری خۆرهەڵاتی سانت-ژان-دو-سود.
سەرۆکوەزیرانی هایتی، ئاریێڵ هێنری بۆ ماوەی یەک مانگ باری نائاسایی راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.