پۆلیسی سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەدوو چالاكی جیادا ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات 2 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای كەركوك .
ڕاشیگهیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە زانیاری گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تۆمەتبارێك بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووەو لە سێ بنكەی پۆلیسی هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار لە لایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
ههروهها ڕاشیگهیاند: لەئێستادا تۆمەتبار ( أ ، أ ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە كە لەهەریەكە لە بنكەكانی پۆلیسی ( باداوە ، ڕاستی ، بەختیاری ) لەشاری هەولێر داواكراو بووە ، دوای تەواو كردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگهیاندووه: لەچالاكییەكی تردا تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیركرا كەلەپارێزگای كەركوك داواكراوبووە و بەنوسراو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لێئاگاداركراوەتەوە .
ئاماژهی بهوهشكردووه لە ئێستادا تۆمەتبار ( ه ، ع ، م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی كەركوك دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.