Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:25

له‌ چەمچەماڵ پێنج کەس بەتۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەپشتبەستن بەزانیاری سەرچاوە تایبەتەکانمان، بۆ ڕێگریکردن لەساغکردنەوەو بەکارهێنانی دراوی ساختە (تەزویر) لەناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ پێنج کەس دەستگیركران

ڕاشیگه‌یانددووه‌: تۆمەتبارەکان بڕی (١٨٠٠) دۆلاری ئەمریکیان پێبووه‌ كه‌ لەجۆری پەنجا دۆلاری و سەد دۆلاری بوون و دەیانویست لەبازاڕدا ساغی بکەنەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: سەرجەمیان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی (٢٨١)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.