دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایا له نێوان ئه‌مریكا و توركیا له باره‌ی ئه‌فغانستان به تایبه‌تی له باره‌ی مانه‌وه‌ی ئاواره ئه‌فغانییه‌كان له توركیا، له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا رێككه‌وتن كراوه، بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، راگه‌ینراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگهینراوهكهی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌ر ئه‌فغانستان و مانه‌وه‌ی ئاواره ئه‌فغانییه‌كان له توركیا و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌فغانییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كاریان كردووه، بۆ توركیا رێككه‌وتن نه‌كراوه و ناكرێت.
رۆژی رابردوو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی گۆماری ( جه‌هه‌په) كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو و لایه‌نه‌كانی یكهی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا رێككه‌وتنی شاراوه كراوه و هۆشدارییان دابوو به سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره ئیمزا بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
ئه‌مریکا: هیچ جۆره رێککه‌وتنێکمان له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکیا نه‌کردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.