بۆ بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی 16ی ئاب، یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم هەڤاڵانی پارتی دەكەین و هیوادارین ئەم یادە مێژووییە هاندەر بێ بۆ یەكڕیزی و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان و بەهێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە ڕێگەی چاکسازیی هەمەلایەن و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی داخوازییەکانی خەڵک .
بەڕێزان..
یادی 75ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموكراتی کوردستان لە کاتێکدایە، ناوچەکە بە قۆناخێكی ئالۆز تێدەپەڕێ، سیاسەتی فراوانخوازی هێزە ئیقلیمیەكان لە هەڵکشان دایە، کە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان خستۆتە بەردەم ئەگەری نادیارەوە، هاوکات لێکەوتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق هێندەی تر عێراقی نوقمی قەیران کردووە ، لەو پێوەندە هەرێمی کوردستان سەرەڕای کێشە نێوەخۆییەکانی ، لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگاریانە دایە ، بۆیە لەم کاتەدا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان داوا دەکرێ ، دەرک بە مەترسییەکان بکەن ، لەدەوری کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی کۆببنەوە و پێکەوە رووبەڕووی هەموو تەحەددیەکان ببنەوە .
هەر لەم بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانە لە نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16ی ئابی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.