Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:54

له‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندن له‌ هاووڵاتییه‌ کورده‌کان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


له‌ ئانتالیا بازگه‌ دانراوه‌ و دوای لێدانی هاووڵاتییه‌ كورده‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنیشیان لێ ده‌كرێت.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی مزۆپۆتامیا، له‌ ناوچه‌ی كه‌په‌زی سه‌ربه‌ ئانتالیا له‌ توركیا، گرووپێكی قه‌ره‌باڵغی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، له‌سه‌ر رێگا و جاده‌كان خاڵی پشكنینیان داناوه‌.
ئه‌م گرووپه‌ له‌م خاڵه‌ پشكنینانه‌دا داوای ناسنامه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كات و به‌دوای هاووڵاتییه‌ كورده‌كاندا ده‌گه‌ڕێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی دوو شه‌ممه‌ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ئه‌رهان سه‌ڤیمی 45 ساڵیان ده‌ستگیر كردووه‌ و دوای لێدانێكی زۆر و بێ رێزی كردنێكی زۆر، پێیان گوتووه‌ تۆ كوردی، ئێوه‌ی كورد پیسن و پێویسته‌ لێره‌ نه‌مێنن ئه‌گینا هه‌مووتان ده‌سووتێنین.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ له‌ كۆتایی مانگی ته‌مووزیشدا له‌ ناوچه‌ی مه‌رامی سه‌ربه‌ قۆنیا هێرشی سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كورد كرابوو و 7 ئه‌ندامی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ كۆژرابوون.
ئه‌رده‌لان گۆران
 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.