Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:30

تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی له‌ لوبنان 99 قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە پارێزگای عکار باکووری لوبنان، بەپێی ئامارە بەراییەکان، 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 79ی دیکەیش برینداربوون.

خاچی سووری لوبنانی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە کە تانکەرێکی سووتەمەنی لە پارێزگای عکار باکووری لوبنان تەقیوەتەوە و 322 تیمی سەربە خاچی سوور لە هەوڵی گواستنەوەی کوژراون و بریندارانی رووداوەکەیە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

خاچی سووری لوبنانی سەرەتا بڵاویکردەوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم حەوت کەسیش برینداربوون، دواتر ژمارەی بریندارانی بە 79 کەس راگەیاند.

میدیاکانی لوبنان، باسیان لەوە کرد کە لەو رووداوەکەدا کە لە ناوچەی تەلیل سەربە شاری عکار روویداوە، خەڵکی ناوچەکە هاوکاری تیمەکانی خاچی سووری لوبنان، یەکەکانی سوپا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی بەرگریی مەدەنییان کردووە و کوژراوان و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنان، سەعد حەریری لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: ''کۆمەڵکوژیەکەی عکار جیاوازی نییە لە کۆمەڵکوژیەکەی بەندەری بەیروت. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەهیدەکان دەکەم و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. ئەگەر دەوڵەتێک هەبووایە کە رێزی مافی مرۆڤی بگرتایە، ئەوا لە هەردوو رووداوەکەدا، بەرپرسان دەستیان لەکار دەکێشایەوە، هەر لە سەرکۆمارەوە تا دوایین کەس کە بەرپرسیارن لەو پشتگوێ خستنە. جام ئیدی پڕبوو''.

سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی ئازاد (مەسیحی)، جبران باسیل لە هەژماری خۆی لە تویتەر، رایگەیاند ''ئەمشەو دڵمان لەگەڵ خەڵکی عکار و تەلیل بوو. یادی شەهیدان بە رەحمەت دەکەینەوە و شیفای بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین''.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.