Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

له‌خولی نایابی ئینگلیزیدا لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر نۆریچ سیتی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانداری برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، لیڤه‌رپول به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش هێرشبه‌ری پۆرتوگالی، دیێگۆ گۆتا له‌ خوله‌كی بیستوشه‌ش تۆماریكرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست وپێنجدا، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می میوانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
 پاشان محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری گۆڵی سێیه‌می ڕێدزی له‌ خوله‌كی حه‌فتاوچوار تۆماركرد، لیڤه‌رپول یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له‌ ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو نۆریچ سیتیش له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌ شكستی هێنا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.